عوسمان ئیسماعیلی، هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی مورەخەسییەکەی گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی سەقز
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری هاوکات لەگەڵ تەوابوونی ماوەی مورەخەسییەکەی گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی سەقز.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری هاوکات لەگەڵ تەوابوونی ماوەی مورەخەسییەکەی گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی سەقز.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ئیدریس کارساز، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "محەممەد داغستانی" دانیشتووی شارەکی "ویلاشار"ی ورمێ لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلاح فەرەجی" خەڵکی بانە بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا.
مەجید کەریمی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان_سنە و کەڵاتەرزان لە دادگای پێداچوونەوەی سنەدا بێتاوان ناسرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، موختار ئەسەدی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان پاش بانگکران بۆ پۆلیسی فەتا لە سنە، دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەمەد شابۆیی" خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شاری شنۆ بانگی دادگای ئینقلابی ورمێ کرا و دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری، پاش قەبووڵکردنی لقی ٢ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سەقز، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسییە پزیشکییەکەی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ مورەخەسیی پێ درا.
عەبدوڵڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز، بە بێ بوونی خۆی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "جەواد مستەفایی" بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید فەرەجی" تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.