ورمێ؛ ئەحمەد مامزادە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەحمەد مامزادە، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەحمەد مامزادە، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "عادڵ کاکە" کوڕی جەماڵ خەڵكی گوندی "دۆستاڵی" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، گۆرانیبێژێکی کورد بە ناوی "ئومید ئەحمەدنژاد" خەڵکی گوندی "قەجی ئاوا" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکنەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، سیاوەش سوڵتانی، کوڕی کوبرا شێخە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانی ١٤٠٣، مێرمندالێکی کورد بە ناوی "ڕامیار ئەبووبەکری" تەمەن ١٦ ساڵ و برای زانیاری ئەبووبەکری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ…
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەلام سوڵتانی" و "ئەمیر فەقێ" خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیڕانشار، سەرەڕای تێپەربوونی چەند مانگ لە دەسبەسەرکرانیان، چارەنووسیان ناڕوونە و لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراون و لە مافی ئازادیی کاتی بێبەری…
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣، تەیفوور سەلیمی بابامیری، هاووڵاتیی دانیشتووی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "ناسر مورادی" خەڵكی گوندی "قۆزڵۆی" سەر بە شاری سایین قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "سابیر جەماڵی" خەڵکی کەنگاوەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ڕۆژی شەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەیووب دەماوەندی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار دوای مانگێک دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.