شەممە، ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنانی دەسبەسەرکراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا.

١٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

دێولان؛ ئازاد عەباسی، بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین و وانەبێژی زمانی کوردی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران دەسبەسەر کرا

ئەمڕۆ ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئازاد عەباسی بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین و وانەبێژی زمانی کوردی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکران دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی قوروە ڕاگوێزرا.

١٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ دێولان
کوردستان

بەندیخانەی نەغەدە؛ سەعدوون شەریفی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدوون شەریفی" کوڕی حوسێن و خەڵكی گوندی "گرداسە" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

١٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ بەندیخانەی نەغەدە
کوردستان

ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگ کرا

ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنانی دەسبەسەرکراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگی لقی ٤ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سنە کرا.

٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤