بەرموور: پرژانە سەر ١٠ حاڵەتی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لەماوەی حەفتەی رابردوودا
حەفتەی سێیەمی مانگی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
حەفتەی سێیەمی مانگی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی
رەزا شەریفی بۆکانی چالاکی سیاسیی کورد لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی ٤ ساڵ دوور خرانەوەی بۆ ئوستانی "ئیسفەهان"ی بۆ بڕایەوە.
پزیشکێکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.
بەهۆی بەردەوامیی شەپۆلەکانی پارازیت، کە بە بیانووی رێگری لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لەسەر دیوارەکانی ئەو زیندانە دامەزراون، زۆربەی زیندانییان تووشی نەخۆشی بوون.
قوتابخانەی ژمارەیەک لەشارەكانی دوو ئوستانی كرماشان و سنە بە هۆی بارینی بەفری زۆرەوە داخران.
گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن لە خەوتنگەی زانکۆی شاری مەراغە، گیان لەدەست دانی خوێندکارێکی کوردی لێکەوتەوە.
بەرهەمی شاعیرێکی کوردی خەڵکی شاری سەحنە لە ئوستانی کرماشان، لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێرانەوە بەرەوڕووی سانسۆر بوویەوە.
ژنێكی كوردی خەڵكی مەریوان بەهۆی ئاگر گرتنەوە تووشی سووتان بووە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
ئاخاوتنی نوێنەری شاری بۆکان لە مەجلیسی ئیسلامی لەمەڕ گۆرانیبیژیی ئافرەتانی کورد، پەرچەکرداری جیاوازی لێکەوتەوە.
"گا كێوی"یەكی سوور (ماڕاڵ) دوای هەڵاتنی لە باخچەی ئاژەڵانی "دوڕنا"ی ورمێلەلایەن كەس یان كەسانێكی نەناسراوەوە بە كوشت چوو.