هەواڵەکان
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
نەبوونی خزمەتگوزاری، گوندێکی ناوچەی روانسەر بەرەو چۆڵبوون دەبات
نەبوونی خزمەتگوزاری لە گوندەکانی کوردستان بۆتە گرفتێکی باوی هاووڵاتییان و بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی چۆڵبوونی گوندەکان دادەندرێت.
راپۆرت/ لەخۆبردوویی و گیانفدایی مامۆستایانی کورد
لەشارەکانی کامیاران، مەریوان و بۆکان ژمارەیەک مامۆستای کورد بەهەوڵە مرۆڤ دۆستانەکانیان جێگە و پێگەیەکی تایبەتیان بۆ خۆیان لەمێژوودا تۆمار کردووە.
کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە شاری هەڵەبجە گیانی لەدەست دا
ئاماری گیان لەدەست دانی کرێکارانی کوردی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئیران لە هەرێمی کوردستان، گەیشتە ١٣ کەس.
لاوێکی بۆکانی لە ئەنجامی راوەدوونانی هێزەکانی "ئەماکن" گیانی لەدەست دا
لاوێکی کورد لە ترسی هێزەکانی سەر بە ئیدارەی "ئەماکن"ی شاری بۆکان لەنزیک پارکی ساحیلی ئەو شارە خۆی خستۆتە ناو ئاوەوە و بەو هۆیەوە کۆتایی بەژیانی هات.
کابەرات نوورانی دەهۆڵ ژەنی ناسراو کۆچی دوایی کرد
یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان لە شاری سنە، بەهۆی پیری و نەخۆشیی دڵ و هەناو، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دوورخرانەوەی عەدنان حەسەنپوور چالاکانی ناوخۆی هێنایە دەنگ
ژمارەیەک لە چالاکانی ناوخۆ لەمەڕ راگواستنی عەدنان حەسەنپوور بە پێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی لە ئێران بۆ زیندانی زابۆل، سکاڵانامەیەکیان روو لە ئوستانداری کوردستان بڵاو کردەوە.
JFI : زیاتر لە سی هەزار ژن لە دەیەی رابردوودا دەستبەسەر کراون
لە بەرەبەری رۆژی جیهانیی ژندا، ناوەندەکانی داکۆکیاری ژنان پێداگریی لەسەر پێشێلکاریی پلان بۆ داڕێژراوی مافە سەرەتاییەکانی ژنان لەلایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە کراوە.
دەستکورتیی بنەماڵەیی خۆسووتاندنی کچێکی لێکەوتەوە+ئامار
بە خۆکوژیی کچێکی دیکەی کورد لە ناوچەی "قوتوور"ی سەربە شاری خۆی، ئاماری خۆکوژیی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە سەرەتای وەرزی زستانەوە هەتا ئێستا (١٨ی رەشەمە)، گەیشتە ١٧ کەس.
مانگرتنی زیندانییانی سیاسی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەردانی کاترین ئەشتۆن بۆ ئێران
ژمارەیەک لەزیندانیانی سیاسیی گرتووخانی رەجایی شاری کەرەج بەهۆی " کەمتەرخەمیی رۆژئاوا لەهەمبەر کارنامەی مافی مرۆڤ"ـی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران مانگرتنیان راگەیاند.









