سەربازێکی کورد لە ورمێ خۆکوژی کرد
سەربازێکی کورد خەڵکی شاری سەقز لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەرتەشی ئێران لە شاری ورمێ خۆکوژی کرد.
سەربازێکی کورد خەڵکی شاری سەقز لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەرتەشی ئێران لە شاری ورمێ خۆکوژی کرد.
بە هۆی باران بارین و هەستانی سێڵاو، لە ڕۆژی ڕابردوودا، لە شارەکانی کوردستان، ٣٠گوندی شاری ڕوانسەر، ڕێگای هاتوچۆیان داخراوە.
دوو کۆڵبەری کورد کە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان ڕوویان لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کردبوو، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بریندار بوون.
سێ تاوانباری دۆسیەی بکوژارانی سادق بەرمەکی، لاوی ١٩ ساڵەی مەهابادی، بە قیساس مەحکووم کران و ئەم بڕیارەش لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، پشتڕاست کرایەوە.
مێرمنداڵێکی دەرهێنەری کورد، خەڵکی شاری سەقز، توانی خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی، بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
شاعێرێکی کورد خەڵکی شاری مەلەکشا سەر بە پارێزگای ئیلام، لە مانگرتنەکەی خۆی بەردەوامە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ڕێگری لە بەشداری بەرپرسی قوتابخانەی ئیمام بوخاری ئەو شارە، لە ڕێوڕسمی دەرچووانی خوێندکارانی ئایینیی سوننە مەزهەب لە شاری زاهیدان، کرد.
زیندانییەکی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری ورمێ، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ، لە گەڵ دۆسیەکی نوێ بەرەوڕوو بووەتەوە.
لاوێکی کورد خەڵکی گوندی "نێ"، سەر بە شاری مەریوان بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا.
هیزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران پێشیان بە ئامادەبوونی خەڵک لەسەر گڵکۆی قازی محەممەد لە مەهاباد گرت.