گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ
سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی لە شاری نەغەدە بۆ شاری شنۆ گواستەوە.
سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی لە شاری نەغەدە بۆ شاری شنۆ گواستەوە.
بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان، مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری بانەی، بانگهێشت کرد.
یەکێک لە فەرمانبەرانی کورد، بە هۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی لە شاری کرماشان، لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی ئەو شارە، بێبەری کرا.
ژنە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، هانای بۆ خۆسووتاندن برد.
دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان و سەڵماس، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.
زیاتر لە ٣٠ کەس لە هاووڵاتییانی شاری ورمێ لە ساڵی ٩٧دا، بە هۆی ماددە سڕکەرەکانەوە، گیانیان لەدەست داوە.
یەکێک لە فەرمانبەرانی ئیدارەی کارەبای شاری نۆدشە، بە هۆی تەزووی کارەباوە، گیانی لەدەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی هۆلەند لە ڕاگەیەندراوێکدا، هاتوچۆی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەی لە پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان و کوردستاندا قەدەغە کرد.
دادگای ئینقلابی شاری سنە، حوکمی "ممنوع الخروجـ"ـی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەی، دەرکرد.