سەرهەنگێکی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە تەقینەوەی مین کوژرا
سەرهەنگێکی کەمئەندامی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە "پێنجوێن"، لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، بە تەقینەوەی مین کوژرا.
سەرهەنگێکی کەمئەندامی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە "پێنجوێن"، لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، بە تەقینەوەی مین کوژرا.
کرێکارانی شیرکەتی خاوەنکاری ئوتووبانی سەقز- بۆکان، ماوەی ٦ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.
کۆنگرەی نێونەتەوەیی PEN International کە لە شاری "مانیلا"ی وڵاتی فیلیپیندا بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای ئازادیی "زارا محەممەدی"، مامۆستای دەسبەسەرکراوی زمانی کوردیی کرد.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کێلەشیندا، گیانی لەدەست دا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف، له یازدهههمین دیداری كۆمهڵایهتیی شۆرای مافی مرۆڤ، وتارێکی لهسهر پرسی مافی خوێندن به زمانی دایکی له ئێران پێشکەش کرد.
گۆرانیبێژێکی کرماشانی بە "افساد فی الارض" تاوانبار و دۆسیەی ناوبراو ڕەوانەی دادگای ئینقلابی شاری تاران کرا.
دوو ژن و دوو پیاو لە کرماشان، بەهۆی کێشەی هەژاری و گوشاری ئابوورییەوە، هەوڵی خۆکوژییان دا.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی هەوراماندا بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری جوانڕۆ، سەر بە پارێزگای کرماشان، داوایان لە قوتابییەکان کردووە کە هەر قوتابییەک بڕی ٥٠ هەزار تمەن پارە بهێنێت بۆ قوتابخانە.
هاوسەری "کامیل ئەحمەدی" لە تویتێکدا، وتەکانی وتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێرانی لەبارەی پەیوەندیی "کامیل ئەحمەدی" لەگەڵ سرویسە بیانییەکان ڕەت کردەوە.