کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانەدا پێکرا
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارەدا، بریندار کرا.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارەدا، بریندار کرا.
کاسبکارێکی کوردی خەڵکی گوندی "مەنسوور ئاقاییـ"ـی شاری شاهۆ، بەهۆی وەرگەڕانی ماشینەکەی، بەسەختی بریندار بوو.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان، پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتیان دەسبەسەر و بۆ شوێنکی نادیاریان ڕاگواست.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی ڕەزبەر، ٢٠ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین و کەرەستە تەقەمەنییەکان لە کوردستان و ئێراندا کوژراو و بریندار بوون.
ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی شاری ورمێ، لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، دوو کەسیان بە زیندان مەحکووم کران.
هاووڵاتییەکی ماکۆیی لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری خۆی، بە ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
سەرەڕای گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، زیندانییەکی سیاسیی کورد درێژەی بە مانگرتنکەی خۆی دەدات.
شارەداریی شاری سنە، ژمارەیەک لە کرێکارانی ئەو شارەی دەرکرد و ژمارەی کرێکارانی بێکاری ئەو شارە زیادی کرد.