٥ حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ٥ی ڕێبەنداندا لە کوردستانی ئێران ڕوویان داوە
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ئاماری پێشێکاریی مافی مرۆڤ بە شێوەی ڕۆژانە دەخاتە بەر باس.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ئاماری پێشێکاریی مافی مرۆڤ بە شێوەی ڕۆژانە دەخاتە بەر باس.
ڕۆژی هەینی ٣ی ڕێبەندان، لاوێکی کوردی خەڵکی مەهاباد، بە ناوی "عەبدوڵڵا خزرپوور" کوڕی "ئەحمەد"، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی شەممە، ٥ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "سەلمان ئەفرا" کوڕی "ڕەحمەت"، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
بەرپرسی پۆلیسی فەتای کرماشان، باسی لە دەسبەسەرکردنی ١٧٠ هاووڵاتی لەو شارەدا کرد کە بە وتەی ئەو ناوەندە، ئەو ١٧٠ کەسە بە تاوانی جۆراوجۆر دەسبەسەر کراون.
زیندانییەکی تاوانبار بە کوشتنی بەئەنقەست بە ناوی "ئەسغەر دەروێش زادە" کوڕی "محەممەد سەلیم"، خەڵکی گوندی "دلەدەر" سەر بە بەخشی ئەنزەل، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە سێدارە ڕزگاری بوو.
"نەهرۆ مینوویی"، کاریکاتۆریستی خەڵکی مەریوان، بەهۆی گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە زێدی خۆی بەجێ هێشت.
ئێوارەی چوارشەممە، ٢ی ڕێبەندان، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "فەردین مورادی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
کرێکارێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە لە هەولێر، هەردوو کڵۆکی (لگن) شکاوە و هەنووکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێردایە.
"ئەفشین حوسێن پەناهی"، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی هاتبووە مورەخەسییەوە و پاش ٥ ڕۆژ گەڕێندرایەوە زیندان.
کرێکارانی شارەداریی سەقز ماوەی ٨ مانگە پارەیان پێ نەدراوە و تەنیا بڕی ٢ ملیۆن تەمەن پارەیان پێ دراوە.