سێشەممە، ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسیی کورد پاش مانگرتنگەی نالەبار ڕاگەیەندراوە

بارودۆخی جەستەیی زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "سەلام مەردان" کوڕی "خالید"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەوجە" سەر بە شاری شنۆ، لە زیندانی ورمێ، بەهۆی مانگرتن لە خواردن نالەبار ڕاگەیەندراوە.

٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

کوردستان کەمترین بەشداریی لە هەڵبژاردنی شانۆییدا کرد

سەرەڕای بانگەشەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و پاڕانەوەی بەرپرسانی حکوومەتی، لە سەرەوەی هەمووان "عەلی خامنەیی" ڕێبەری نیزام، خەڵکی کوردستان وڵامی نەرێنییان دا بە هەڵبژاردنی شانۆیی ١١یەمین خولی مەجلیس.

٣ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

قەرەنتینەکردنی ژنە هاووڵاتییەکی کورد لە بانە بە هۆی تووشبوون به کۆرۆنا

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕەشەمە، بەرپرسانی تۆڕی تەندرووستیی شاری بانە، ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی "ڕازی"ـی ئەو شارە قەرەنتینە کردووە.

٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

جاوید ڕەحمان: نیوەی زیندانییانی سیاسی لە ئێران، کوردەکان پێکی دێنن

"جاوید ڕەحمان"، ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاندووە کە نیوەی زیندانییانی سیاسی کە بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" دەسبەسەر کراون، کوردن و لە…

١ی ڕەشەمەی ٢٧١٩
کوردستان

فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی پارێزگای سنە باسی لە دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کرد

سەردار "ئازادی"، فەرماندە هێزە نیزامییەکانی پارێزگای سنە، باسی لە دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی لە پەیوەندیی لەگەڵ سووتاندن و دڕاندنی بنێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی بە ناوی نوێنەرانی مەجلیس، کرد.

١ی ڕەشەمەی ٢٧١٩