خوێندکارێکی کورد بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا
دادگای ئینقلابی شاری خۆی، خوێندکارێکی کوردی زانکۆی ئازادی ئەو شارەی بە ناوی "جەبار دودکانلوو" کوڕی کاووس، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
دادگای ئینقلابی شاری خۆی، خوێندکارێکی کوردی زانکۆی ئازادی ئەو شارەی بە ناوی "جەبار دودکانلوو" کوڕی کاووس، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای مازندەران ناڕەزایەتی و دادکۆکیی "موژگان کاووسی"، نووسەر و چالاکی کوردیی یارسانی بە پارێزەریی "مستەفا نیلی" ڕەت کردەوە و بڕیاری کۆتایی بە سەر ئەو چالاکە یارسانەدا، سەپاند.
بارودۆخی جیسمانی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ بە ناوی "مەجید تیباش" کوڕی خالید خەڵکی "دزە"ی مەرگەوەڕ نالەبار ڕاگەیاندراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، "فەریدە وەیسی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دێولان کە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمە، بەنیسبەت ناڕوونیی چارەنووسی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسلاح و تەربیەتی سنە، دەستی دابووە مانگرتن؛ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد…
سەرەڕای گوشار و دەسبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی، ژینگەیی، سیاسی و فەرهەنگیی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە، ئەو ناوەندانەی حکوومەت نەیانتوانیوە پێش به داواکاری و مافەکانیان بگرن.
بێ بەڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوە و بێ ئاگاداریی "موژگان کاووسی"، نووسەر و چالاکی کوردی یارسانی و هەروەها پارێزەرەکەی، حوکمی پێداچوونەوەی ناوبراو دەر کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، کرێکارانی شارەداریی سەقز، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دواکەوتنی پارەی ئیزافەکاری و مانگانەیان مانیان گرت.
پڕۆفیسۆر "محەممەد سەجادی"، مامۆستای زانکۆی سۆران لە هەرێمی کوردستان، وەکوو یەکێک لە باشترین لێکۆڵەرەکانی جیهان لە بواری "کیمیا" بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەستنیشان کرا.
ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە پێکهێنانی تیمگەلێک دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیراوەیەک بۆ گەنبڕکردنی دەست و پل ئامادە دەکەن و لەنێو هاوڵاتییاندا بڵاوی دەکەنەوە.
ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری بۆکان، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکەن کە بۆ پێشگیری لە تەشەنەسەندنی زۆرتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵدا بمێننەوە و ڕێنوێنییە پێشگیرییەکان ڕەچاو بکەن.