مەئموورێکی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە کوژرا
شەوی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، "حەمید فەعلەگەری" مەئموورێکی هێزە نیزامییەکان خەڵکی شاری قورووە، لە کاتی کۆنترۆڵ و چاوەدێریکردن لە سنووری بانە، کوژرا.
شەوی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، "حەمید فەعلەگەری" مەئموورێکی هێزە نیزامییەکان خەڵکی شاری قورووە، لە کاتی کۆنترۆڵ و چاوەدێریکردن لە سنووری بانە، کوژرا.
دیوانی باڵای وڵات حوکمی ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیریی مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی "سەید ئارام ئەمین زادە"ی پشتڕست کردەوە و ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، بەو زیندانییە عەقیدەتییە لە زیندانی ورمێ ڕاگەیەندراوە.
لاپەڕەی بەشی فارسیی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری سەردەشت دژکردەوەی نیشان دا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوایان لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کردووە، هەرچی زووتر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی "حوسێن سەیلاوی، عەلی خسرەجی و ناسر خەفاجیان (خەفاجی)"، سێ زیندانیی عەرەب…
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کامران مەولانیا" کوڕی "ئیسماعیل"، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەوەڵانـ"ـی سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
"محەممەد شەریف سالم"، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، زیندانییانی بەندی "ئەمن، حیمایەت و تەلاشـ"ـی (امن، حمایت و تلاش) زیندانی ورمێ، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و لەبەرچاونەگرتنی مەودای دیاریکراو بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناڕەزایەتییان…
حەوتووی ڕابردوو، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەدسەعید ساڵحی و ئیبراهیم عەبدی" خەڵکی گوندی "دزڵیـ"ـی شاری سەوڵاوا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
کاتژمێر ١ی شەوی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارۆچکه "پەسوێـ"ـی شاری پیرانشار، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەیان بە ناوی "سەمیع شەریفیان" کوڕی "حەسەن" دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕ، کرێکارێکی پیرانشاری بە ناوی "ئەنوەر چەرخئەنداز" کوڕی "ئەحمەد"، خەڵکی گوندی "دربکە"ی شاری پیرانشار، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.