٥ زیندانیی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی ورمێ بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزران
پێنج زیندانیی دیکە کە تاقیکارییەکانیان بە کۆرۆنا ئەرێنی بووە، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی ئەو شارە ڕەوانە کران.
پێنج زیندانیی دیکە کە تاقیکارییەکانیان بە کۆرۆنا ئەرێنی بووە، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی ئەو شارە ڕەوانە کران.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ زیندانیی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ١٥ی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی ئەو شارە ڕاگویزران.
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عومەر خاکزاد" کوڕی "حاسڵ"، خەڵکی گوندی "شێلم جاڕانـ"ـی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ "ڕەسووڵ کەریمی"، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، بڕییەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان، چالاکێکی کورد بە ناوی "سەعید ئیقباڵی" خەڵکی کرماشان، پاش سەردانی لە لقی ١ی جێبەجێکردنی تاوانەکانی کەیفەریی دادسەرای ئەمنییەتی تاران، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ٥ ساڵ زیندانییەکەی ڕەوانەی بەندی دابڕگەی زیندانی ئێڤین…
ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، لاوێکی کورد بە ناوی "ئالان بەنگین" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شاری شنۆ، لەلایەن دادسەرای نیزامیی شاری تەورێزەوە بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە ساڵی ٧٠ هەتا ٩٨، حوکمی ئێعدامکردنی ٥٢ زیندانیی سیاسییان جێبەجێ کردووە.
دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ئەردەبێڵ بە ناوەکانی "حەسەن جووجەگەڵوانی" کوڕی "ئەحمەد" و "واحید بێهبەهانی"، لە ماوەی زیندانیکرانیان هەتا ئێستا، لە مافی مەرەخەسی وەرگرتن بێبەشن.
ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شارام مستەفاپوور" خەڵکی گوندی "ماوانە"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران.
کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەنسوور ئیسماعیلی" خەڵکی گوندی "باغی" سەر بە شاری سەردەشت، بۆ دانی تێچووی دەوا و دەرمانەکەی پێویستی بە یارمەتیی ماڵی هەیە.