چالاکێکی مەزهەبی لە بۆکان دەسبەسەر کرا
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "جەعفەر ئوسافی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکانیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "جەعفەر ئوسافی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکانیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی جۆزەردان، زیندانییەک بە ناوی "ڕەحیم یووسفی" خەڵکی گوندی "سووغانلوو"ی شاری پیرانشار، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی نەغەدە لەسێدارە درا.
پارێزگاری کرماشان لە وتووژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی "تەسنیم" وتوویەتی: "لە ساڵی ٩٦، نرخی بێکاری لە هێندێک وەرزەکان لە سەدا ٢٥ بووە و نێونجی نرخیبێکاری لە سەدا ٢٢ بووە؛ بە شێوەیەک کە ١٦٥ هەزار کەس بێکار لە پارێزگای کرماشان بوونی هەبووە و هەر…
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری شاری شنۆ، کرانە ئامانجی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، ٢٠سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچوون.
ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک، وێرای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان بەنیسبەت ناڕوونیی بارودۆخی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام خوازیاری ڕوونبوونەوەی چارەنووسی ئەو…
ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، "بابەک دەبیریان"، چالاکی مەدەنیی کورد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەڕێوەبەری گشتیی بونیادی شەهیدی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: "ئەو هاووڵاتییە کەمئەندامی ١٥ لەسەدە، ماوەیەک پێش داوای وامێکی ٨ ملیۆن تمەنیی کردبوو کە سەرەڕای ڕەزامەندی بە پێدانی وامەکە، بەهۆی تێپەراندنی ڕەواڵی کارەکە،…
حەوتەی ڕابردوو، منداڵێکی کار بە ناوی "ئارمین" تەمەن ١١ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی "جەعفەرئاوا"ی کرماشان، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لەگەڵ دایە گەورەی، بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوژیی دا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر عەلیاری" تەمەن ٣٠ ساڵ، لە بەرزاییەکانی پشت گوندی "سارداو" سەر بە شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام بوو.
ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "فەرهاد کچانلوو" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "شێخ عەسکەر" سەر بە چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا.