یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کۆڵبەرێکی بانەیی لە سنووری سەرتەزێن پێکرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نەجمەدین مورادی" خەڵکی گوندی "خوریاوا"ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "سەرتەزێنـ"ـی ئەو شارە، بە سەختی بریندار کرا.

٢٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

سەید سامان حوسێنی لە مافی مەرەخەسی بێبەرییە

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی سەید "سامان حوسێنی" خەڵکی شاری "ڕەبەتـ"ـی سەردەشت، کە لە زیندانی ئەردەبێڵ ماوەی زیندانییەکی تێدەپەڕێنێ، لە مافی مەرەخەسی بێبەرییە.

٢٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەک پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

ڕۆژی چواڕشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولغەنی دەروێشی" خەڵکی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

٢٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان

ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەر، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "ئیسماعیل ڕاستی" تەمەن ٢٩ ساڵ کوری ڕەحیم خەڵکی ئەو گوندە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "محەممەد قادری‌ئازەر" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی خدر و خەڵکی گوندی "گەزگەسکـ"ـی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠