یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

لە ماوەی ٧٠ ساڵدا، ڕووبەری دارستانەکانی کوردستان لە ٥٠٠ هەزار هێکتار بۆ ٣٧٠ هەزار هێکتار کەمی کردووە

حەوتوونامەی سیروان، لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا، لە سەر ڕووبەری دارستان و لێرەوارەکانی پارێزگای سنە، نووسیوویەتی؛ لە ماوەی ٧٠ ساڵی ڕابردوودا هەتا ئێستا، لە ٥٠٠ هەزار هێکتار لەو دارستان و لێڕەوارانە، بۆ ٣٧٠ هەزار هێکتار کەمی کردووە.

٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییەکی سەردەشتی لە سێدارە ڕزگاری بوو

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز، زیندانییەک بە تاوانی "کوشتن" بە ناوی "وەستا محەممەد" خەڵکی گوندی "ڕزگە"ی شاری سەردەشت، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

سەربازێکی شنۆیی پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەربازێکی کورد بە ناوی ''مەتین حەسەنوەند'' تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی فارووق خەڵکی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام ئیسماعیلی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٠