کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا
ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عوسمان ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارە پێکرا.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عوسمان ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارە پێکرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانبار، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەنسوور شارەبان"، "ئەژدەر (هەژار) عەباسی"، "هیوا قوربانیئەقدەم" و "محەممەد ئەلیاسی" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد، بە دوورخرانەوە بۆ شاری…
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "هێرانا" خەدیجە مێهدیپوور، زیندانیی سیاسیی خەڵکی ئیلام، لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان، بەهۆی جیانەکردنەوەی لەگەڵ زیندانییانی دیکە، ئازار و ئەزیەت دەدرێت.
ڕۆژی هەینی ٢٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مێهران ڕەحمانی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی غەفوور خەڵکی گوندی "مەنیجەڵانـ"ـی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "کێلێـ"ـی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە و کۆڵبەرێکی دیکە…
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی "هێرانا"، یەزدان میرزایی وشۆکاری ئیلامی و براوەی میداڵی زێڕی کێبڕکێی نێونەتەوەیی، بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە ماددە سەڕکەرەکان، لەلایەن دادگای کەیفەریی زاهیدانەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "بەهلوول سەیدانیفەرد" کوڕی کەریم، "بارزان مەهینی" کوڕی شەوکەت و "ئەسعەد سەیدانیفەرد" کوڕی ڕەحیم" خەڵکی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بەهۆی کڕیوەی بەفر لە "دۆڵی بنار"…
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار "جەلیل ڕەوانگەرد و سومەیە جامخانە" دوو پەناخوازی خەڵکی شاری مەریوان لە ئاوەکانی یوونان خنکان.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد نیکپەی" کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
سێ زیندانیی سیاسی و عەقیدەتی بە ناوەکانی "سیروان حوسێنیئەسڵ، سلێمان حوسێنیئەسڵ و نایب عەسکەری" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ڕاگوێزران.
دادستانی شاری پیرانشار لەگەڵ بڕیاری گۆڕینی دەسبەسەریی کاتی بە دانانی بارمتە بۆ ئازاد کردنی هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی "سۆعدا خەدیرزادە" کچی ڕەحیم، کە لە بەندی نسوانی زیندانی ورمێ دایە، دژایەتی کرد.