شێرکۆ منبەری پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانبار، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرکۆ منبەری"، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانبار، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرکۆ منبەری"، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیی کامێران بە دەرکردنی گەواهیی فەوت بۆ "حەیدەر قوربانی"، زیندانیی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو لە زیندانی سنە، لە وتنی ڕاستیی هۆکاری گیانلەدەستدانی ناوبراو خۆی بوارد.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانبار، "سەلاح شەریفزادە" زیندانیی سیاسیی کورد و خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی خەڵخاڵ هاتە مەرەخەسی.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانبار، مێرمنداڵێک بە ناوی "محەممەد غەفاری"، کوڕی "شارام" و تەمەن ١٦ ساڵ لە بەندی ورمێ بە چەکی ڕاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە دوو شاری سنووری پارێزگای ئیلام، لە سەرەتای ئەمساڵدا، ٢٥ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین، کەرەستە تەقەمەنییەکان و پاشماوەی تەقەمەنییە کۆنەکراوەکان، کوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "عوسمان محەممەدی"، کوڕی "ئەحمەد"، خەڵکی گوندی "حەشمەر"، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو و لەلای لاقییەوە تووشی کەمئەندامی بوو.
ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار، "زارا محەممەدی"، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ــ کۆمەڵایەتیی "نۆژین" پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیجرای ئەحکامی دادگوستەریی سنە دەسبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانەکەی بۆ کانوونی ئیسلاح و…
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی "ئیلهام ئاتەشبەرگ" تەمەن ٢٩ ساڵ و کچی "ئیسماعیل" خەڵکی شاری پیرانشار، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب مووسا" خەڵکی شنۆ، "بایەزید خواڕەزم" و "هاوڕێ خواڕەزم" خەڵکی گوندی "خانلەر"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "حەیدەر قەسابی" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.