شنۆ؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "هێدی شادیخا" خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "هێدی شادیخا" خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بەهمەن مەحموودیئازەر"، خەڵکی شنۆ، "فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی)" و "یەعقووب مەحموودیئازەر" خەڵکی گوندی "سینگان"ی ئەو شارە، پاش تەوابوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە…
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ، منداڵێکی کار بە ناوی "ماردین سڵامەتییان (کوردە)" تەمەن ١٠ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی قورسی برینەکانییەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی جەستەی لە نەخۆشخانەی ورمێ، گیانی لە دەست دا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد قادری" کوڕی عەلی و دانیشتووی شارەکی "زیارەت تەمەرخان"ی سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، پێکرا.
سەرەڕای تێپەڕینی ٤٨ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی "ئومید شامحەممەدی، هیوا قورەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە"، چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- دیواندەرە، هێشتا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە، ئازاد نەکراون.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ، دلێر ئەسکەندەری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، کرا.
ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەوڵاوا و مەریوان، سەردانی بنەماڵەی شەعبان محەممەدی بە تایبەتی دایکی ئەو مامۆستا دەسبەسەرکراوەیان کرد.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەتا حەسەنزادە تەمووغە" خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژ، مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان، تەقەیان لە ماشینی شەخسیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕاشدیمەنش" خەڵکی گوندی "قوڵقوڵە"ی مەریوان لە جادەی خۆڕەم ئاوا کرد، کە لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە دوو ئەندامی ئەو…
بڕیاری دەسبەسەریی کاتیی یووسف ڕەحمانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە، درێژ کرایەوە.