ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

گیان لە دەستدانی خۆپێشاندەرانی خەرمانانی ١٤٠١/ سەمەد بەرگی‌نیا لە پیرانشار گیانی خۆی لە دەس دا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر، سەمەد بەرگی‌نیا کوڕی محەممەد، خەڵکی پیرانشار کە لە کۆبوونەوەی خۆپێشاندەران دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی به توندی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لە دەستدا.

٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

بنکە و بارگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و کەمپی پەنابەرانی سیاسی، بوونە ئامانجی هێرشی پەهپادی و مووشەکی سپای پاسدارانی ئێران

لە درێژەی هێرشەکەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمڕۆ لە شەشەمین ڕۆژی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، بنکەکانی ئەم حیزبانە و کەمپی پەنابەرە سیاسییەکان…

٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەر، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەحمەد یووسفی" و "موختار میروەیسی" خەڵکی سەلاسی‌باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەسوود بریندار و پاش چەند کاتژمێر موختار میروەیسی، بەهۆی قورسیی…

٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

مامۆستایەکی ئایینی لە شاری شنۆ دەسبەسەر کرا

ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەر، مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی "مەلا ئەنوەر ڕەستگار" پێشنوێژی هەینیی گوندی "شێخانـ"ـی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە گیانی لە دەست دا

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەریم ئاسمانی" تەمەن ٤٧ ساڵ کوڕی شەڕیف خەڵکی گوندی "نەجنێ سەرەوە" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، گیانی لەدەست دا.

١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێکی سەقزی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "بەهائەدین ئەحمەدپوور" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی غەریب خەڵکی گوندی "حاجی عەولـ"ـی سەقز، لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، گیانی لە دەست دا.

٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکردنی ژنانی چالاک و ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "ساریا شەریفی" لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بە کوژرانی ژینا ئەمینی، لە شەقامی فێردەوسیی سنه ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ سنە