سەقز؛ دوکتور ڕامین نشەستە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، دوکتور ڕامین نشەستە پزیشکی سەقزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، دوکتور ڕامین نشەستە پزیشکی سەقزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئارین موریدی کوڕی حوسێن و ئامنە کە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری سەلاسیباوەجانی بە سەختی بریندار ببوو، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "شارام واسڵی" کوڕی تەها خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ۱٦ی ڕەزبەر، "محەممەد ئەمینی" کوڕی گوڵمحەممەد و "یەحیا ڕەحیمی" کوڕی ئەحمەد، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی سنە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانیان لە دەست دا.
رۆژی هەینی ١٥ی ڕەزبەر، لاوێکی کورد بە ناوی "پەیمان مینبەری" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی ئەیووب و ساحێبە خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا.
رۆژی شەممە ۱٦ی ڕەزبەر، دوو کرێکار به ناوەکانی "هێمن جام سەحەر و جەبار دژئاهەنگ" خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکیش بەناوی "یوونس جام سەحەر"، ژاراوی بوو.
ڕۆژی شەممە ۱٦ی ڕەزبەر، لاوێکی سنەیی بە ناوی "داریووش عەلیزادە"، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە سنە، کوژرا.
ئەمڕۆ شەممە ۱٦ ڕەزبەر، مەسعوود نیکخا، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ڕەزبەر، ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەزبەر، حوسێن سەفامەنش، هونەرمەندی کورد خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تاران دەسبەسەر کرا.