دیواندەرە؛ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد مورادپوور" خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد مورادپوور" خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "حەسەن پێترۆسی" خەڵکی شاری پیرانشار، لە سنووری ئەو شارە بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرا.
کەوسەر (مەهبانوو) خوشنوودیکیا، نایب قارەمانی کێبڕکێی تیرهاویشتن بە کەوانی ئاسیا، کە بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بینایی چاوی چەپی لەدەست دابوو، لە نوێترین پۆستی ئینستاگرامی خۆیدا نووسیوویەتی: "سپاس لەوەیکە نیگەرانی من بوون، باری…
ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، ساسان چەمەنئارا، هونەرمەندی کورد خەڵکی ئیلام پاش ١٠٩ ڕۆژ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی، هەتا کاتی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی لە دادگای پێداچوونەوە لە زیندانی تارانی گەورە، ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سامان نەبی گەڕووسی" خەڵکی شاری کەنگاوەر و دانیشتووی شاری کەرەج، لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان پەردەدار" خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال تەپاک" تەمەن ٣٠ ساڵە، کوڕی مستەفا و خەڵکی شاری پیرانشار، بە شێوەی ناڕوون لە زیندانی نەغەدە دایە.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنیی و خوێندکاری بەشی ژمێریاریی زانکۆی پەیامنووری سەقز، بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئیسلاح و پەروەردەی سنە، ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، سێ برا بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا حەمزە"، "ئازاد حەمزە" و "محەممەد حەمزە" خەڵکی گوندی "بێوران" سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتی- سەرکوتکەرەکانەوە بریندار کران.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، مەلایوونس نەوخا و مەلاسەید سلێمان ئەحمەدی، لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستی دینیی سەلاحەدین ئەیووبیی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.