ڕەحیم عەزیزی لەلایەن دادگای ئینقلابی کرماشانەوە بە زیندان مەحکووم کرا
ڕەحیم عەزیزی تەمەن ٤٦ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "بیاشۆش" سەر بە شاری جوانڕۆ، لەلایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی کرماشان، بە چوار مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕەحیم عەزیزی تەمەن ٤٦ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "بیاشۆش" سەر بە شاری جوانڕۆ، لەلایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی کرماشان، بە چوار مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، گەلاوێژ ئەحمەدی، چالاکی مەدەنی، وێنەگر و بەڕێوەبەری وێنەگریی "ئەژین"، لەلایەن لقی ٢ی لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە، تۆمەتەکانی پێ ڕاگەیەندرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئەسکەندەر بەردڕێز"، "شارام عەلیخانی" و "خەلیل ئەمینی" خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "داوود حەبیبی" تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندان، باپیرە بەرزە، زیندانی سیاسیی پێشوو و خەڵکی گوندی "چیانە"ی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ، بە ناوی "کۆمار شابۆیی" کوڕی سیامەند خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ''ئەحمەد باباخانی'' خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
حوسنا (کەژاڵ) وەتەنپوور، ڕاوێژکاری یاسایی و چالاکی مافی ژنان، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئیلام، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری، ٦ مانگ زیندانی هەڵسپێردراو، هەڵوەشادنەوەی پاسپۆرت و ١١٠٠ کاتژمێر ڕاوێژکاریی یاسایی بە خۆڕایی، مەحکووم کرا.
مامۆستا سەیفوڵڵا حوسێنی، پێشنوێژی مزگەوتی خاتەمولئەنبیای شاری جوانڕۆ، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان بە ١٧ ساڵ زیندان، لێدانی ٧٤ قامچی، ٢ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری ئەردەبێڵ و لێوەرگرتنەوەی لیباسی مامۆستایەتی مەحکووم کرا.
نیگار داوودی، خوێندکاری کوردی خەڵکی شاری ئیلام لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلاب و لقی ١٠٣ دادگای کەیفەری ٢ی ئەو شارە، سەرجەم بە ٢ ساڵ و سێ مانگ زیندان، لێدانی ٧٤ قامچی، دوو ساڵ نەچوونەدەرەوە لە ئێران و سزا تەکمیلییەکان مەحکووم کرا.