سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ڕاگواستنی دوو هاووڵاتیی کورد بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "میلاد فازڵ‌پوور"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی محەممەدساڵح خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی" سەر بە شاری سەقز و "هێمن حوسێنی"، خەڵکی سەقز بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزران.

٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

نابینابوونی چاوی چەپی پەرویز جەوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کرماشان

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، پاش کوژرانی دوو هاووڵاتیی یارسان بە ناوەکانی "سینا نادری" و "ئارمین سەیادی"، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتی-سەرکوتکەرەکان لە کرماشان، خەڵکی ناڕازی هاتنە سەر شەقام کە هێزەکانی یگانی تایبەت، بە فیشەک ڕووبەڕوویان…

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

ئەیووب ئاغالیانی، خۆپیشاندەری خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی ٢١ میلیارد و ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ، خۆپیشاندەرێک بە ناوی "ئەیووب ئاغالیانی"، تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی جەهانگیر، بە دانانی بارمتەی ٢١ میلیارد و ٢٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

سەقز؛ هێزە ئەمنییەتییەکان لاوێکی کوردیان دەسبەسەر کرد

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میلاد فازڵ‌پوور"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی محەممەدساڵح، خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی"، سەر بە شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ سەقز