سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەقز

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شاهۆ ساڵحی"، "کامیاب ئەسڵی"، "ئازاد مورادیان" و "ئەفخەم مورادیان"، خەڵكی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاسۆ قەلەندەری"، کوڕی ئەحەد و خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ نەغەدە
کوردستان

پیرانشار؛ سادق مەحموودنژاد، کە چاوی بریندار ببوو، دەسبەسەر کرا

بەرەبەیانی دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری خەڵکی پیرانشار کە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا چاوی بریندار ببوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ پیرانشار
کوردستان

ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافەکانی ژنان بە دانانی بارتەی ٥ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافی ژنان، پاش ٨٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

پێڕاگەیشتن بە حوکمی سەرەتایی مامۆستا ئارمان سادقی لە دادگای هەمەدان ڕەت کرایەوە

پێڕاگەیشتن بە حوکمی سەرەتایی مامۆستا ئارمان سادقی، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "حوسێنی"، سەر بە شاری دێولان، و بەرپرس و مامۆستای قوتابخانەی ئایینیی "محەممەد ڕەسولەڵڵا"ی دێولان لە دادگای پێداچوونەوەی تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە ڕەت کرایەوە.

١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣