کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ''بەستام''ی سەقز
شەوی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید سەعیدی"، دانیشتووی سنە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی سەقز، گیانی لەدەست دا.
شەوی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید سەعیدی"، دانیشتووی سنە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی سەقز، گیانی لەدەست دا.
شەوی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "مێهرداد عەبدوڵڵازادە"، کوڕی عوسمان و خەڵكی گوندی "مەراغان" سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، موحسن ئەحمەدی، چالاکی مەدەنی و لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کارزانی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
موسلێح جەعفەری ڕەمشتی، برای بەندکراوی سیاسیی پێشوو موسلێم (هەڵۆ) جەعفەری ڕەمشتی کە پێشتر لە پێوەندی لەگەڵ دەسبەسەرکرانی براکەی دوو جار دەسبەسەر کرابوو، بۆ جاری سێهەم دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٩ ڕۆژە کە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر…
ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سەلمان ئۆلفەتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، بۆ جارێکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "سامان ئوەیسی"، خەڵكی مەهاباد پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان پاش بانگکران بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری قوروە، دەسبەسەر کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ڕامیار محەممەدزادە، لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوکتور لوقمان قەنبەری، نووسەر و وەرگێڕی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سەرپێڵی زەهاو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە کوردپا گەیشتوون، ئیتلاعاتی سپای مەهاباد لەگەڵ داواکاریی ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگیی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی ئەم شارە بۆ وەرگرتنی مورەخەسیی دەرمانی دژایەتیی کردووە.