برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری بانە
شەوی یەکشەممە، ٢٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەوهەر فەرەجی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا.
شەوی یەکشەممە، ٢٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەوهەر فەرەجی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد محەممەدی"، تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی موراد و خەڵکی گوندی "قرووچاوێ" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عوسمانی"، خەڵکی گوندی "خراپە" و دانیشتووی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "حەبیب دەرویشی"، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ئەکرەم کەریمپوور"، کوڕی عومەر و خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
شەوی هەینی، ٢٢ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ناسێح مورادی و ئومید ئەحمەدی"، خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی بەفرانبار، عادڵ پیرووزی، زیندانیی سیاسیی پیشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش"، سەر بە شاری مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار، ناسر محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، سزای لە سێدارەدرانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "هادی نەزەری و سەید حوجەت میری" خەڵکی شاری هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.
ڕەئووف شیخمەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، بەبێ دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بە "افساد فی الارض" تۆمەتبار کران.