یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

زیندانی قزڵحسار؛ ڕاگواستنی فەرهاد سەلیمی، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد بۆ ژووری تاکەکەسی و مەترسیی جیددیی لەسێدارەدرانی ناوبراو لەکاتێکدا کە لە مانگرتندایە

شەوی شەممە، ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، مامۆستا فەرهاد سەلیمی، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد کە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەجە و سێ حەفتەیە مانی لە خواردن گرتووە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و مەترسیی لەسێدارەدرانی لەسەرە.

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

ڕوونبوونەەوەی شوناسی ٦ کەس لەو کۆڵبەرانەی کە لەلایەن هێزە سنوورییەکانی تەوێڵەوە بێڕێزیان پێ کرابوو و لێیان درابوو

ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، ڤیدیۆیەک لە توندوتیژیی هێزە سنوورییەکان لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی خەڵكی جوانڕۆ و مەریوان لە سنووری "تەویڵە" بڵاو بووەوە کە ئەم هێزانە وێڕای توندوتیژی، سەری ئەم کۆڵبەرانەشیان تاشیبوو.

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بانگ کرا

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزاکەی، بانگی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتیی هەمەدان کرا.

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئازاد بەندەری"، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ نەغەدە
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی "حامد بێهراج"، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕی جەلال، خەڵكی گوندی "سەرینچاوێ"ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ پیرانشار
کوردستان

سنە؛ گوڵاڵە وەتەندووست، پارێزەر و چالاکی بواری ژنان ٦ ساڵ و حەوت مانگ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

گوڵاڵە وەتەندووست، پارێزەر و چالاکی بواری ژنان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، خەڵکی مەریوان و دانیشتووی سنە، سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ سنە