سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی کرمان جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "جەماڵ مەردانی"، خەڵكی شاری میاندواو، لە بەندیخانەی کرمان جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "جەماڵ مەردانی"، خەڵكی شاری میاندواو، لە بەندیخانەی کرمان جێبەجێ کرا.
سامان یاسین، هونەرمەندی خەڵكی کرماشان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە ٥ ساڵ دورخرانەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرمان سزا درا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١١ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی پووریا سەفایی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی قوروە، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سۆما پوورمحەممەدی، وانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "کەرەمی" بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی کرماشان سزا…
مەجید کەریمی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان_سنە و کەڵاتەرزان، لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە سێ مانگ بەندکران بە هەژمارکردنی ماوەی…
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موحسن ئەحمەدی موقەدەم" تەمەن ٣٤ ساڵ کوڕی حەسەن، "ڕەسووڵ یووسفی ئازەر" تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕی ئیبراهیم و "حەسەن یووسفی ئازەر" تەمەن ٣٩ ساڵ و کوڕی فەتاح، خەڵکی گوندی "بەفرەوان"…
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەحیەدین مەعرووف نیا"، خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مووسا جەلیلیان" کوڕی عومەر و خەڵکی گوندی "ئوشتەپە'' سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
حوسێن بورکە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سوغانلوو" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سێ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و یەک ساڵ دوورخرانەوە بۆ ورمێ سزا درا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موحسن قادر ڕەش" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی خدر و "ئومید قادرنژاد" تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی مەحموود، خەڵکی گوندی "حاجی حەسەنی شامات'' سەر بە میاندواو، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەم…