بەندیخانەی ماکۆ؛ ناسر دالە مانی لە خواردن گرت
ناسر(محەممەد) دالە، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "زەنگیاوێ" و دانیشتووی "شێناوێ"، سەر بە شاری پیرانشار کە ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ماکۆ تێدەپەڕینێ، مانی لە خواردن گرتووە.
ناسر(محەممەد) دالە، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "زەنگیاوێ" و دانیشتووی "شێناوێ"، سەر بە شاری پیرانشار کە ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ماکۆ تێدەپەڕینێ، مانی لە خواردن گرتووە.
بنەماڵەی زەکەریا خەیاڵ لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە منداڵە تازەلەدایکبووەکەیان، بە یادی ئەو کوڕەیان کە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا گیانی لەدەست دا، ناوی زەکەریایان لێ نا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، ساسان چەمەنئارا، هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، سزای دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" سزای لەسێدارەدرانیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی هەمەندان جێبەجێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، سەلمان ئەفرا، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات، حوکمی لەسێدارەدرانی یووسف ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی بانەی پشتڕاست کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندان، مەتین حەسەنی، لە خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٩٨ لە شاری بۆکان کە چاوی بریندار ببوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سۆران بنگینی" کوڕی ڕەسووڵ و "شەهرام ئیبراهیمی"، کوڕی قادر، خەڵکی گوندی "کانیڕەش"ی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار مەحموودی"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی ئەکبەر، خەڵکی جوانڕۆ پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی…
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "عرفان مەحموودی"، تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.