بڵاوگەی "زانا" لە ئیلام چوار كتێبی تازە بڵاو دەكاتەوە
بەپێی هەواڵی وێبلاگی بەرپرسی بڵاوگەی "زانا" لە ئیلام ئەو بڵاوگەیە بەمزوانە چوار بەرگ كتێبی كوردی و كتێبێكی فارسیی تازە لە بوارەکانی شیعر، چیرۆک و رەخنەی ئەدەبیدا چاپ و بڵاو دەكاتەوە.
بەپێی هەواڵی وێبلاگی بەرپرسی بڵاوگەی "زانا" لە ئیلام ئەو بڵاوگەیە بەمزوانە چوار بەرگ كتێبی كوردی و كتێبێكی فارسیی تازە لە بوارەکانی شیعر، چیرۆک و رەخنەی ئەدەبیدا چاپ و بڵاو دەكاتەوە.
پاش زیاتر لە چل رۆژ لە گیرانی چەند لاوی خەڵكی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، سێ كەسی دیكەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە رەوانەی زیندانی گشتیی مەریویان كران.
دیاردەی ئاگرگرتنی دارستان و لێڕەوارەكانی كوردستان لە مانگی بانەمەڕەوە دەستی پێكرد و لە ماوەی نزیك بە 3 مانگدا تەنیا لە دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا 76 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە روویان داوە.
بە وتەیبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عێراق، ئێران بە تەواوەتی ئاوی رووباری" ئەڵوەند"ی وشك كردووە.
بەهۆی بەشداری نەكردنیان لە كۆبونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی توركیە لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە و چەند ئەندامی لیژنەی باڵای كورد، پەیەدە كارەكانی لە لیژنەكە راگرت.
پاسگای ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران جێگیر لە گوندی "دۆڵەبی"ی سەر بە بەخشی "خاو و میرائاوا"ی شاری مەریوان تەقەیان لە كۆڵبەرێكی خەڵكی پێنجوێن كردووە و بەو هۆیەوە بریندار بووە.
بڕیارە لە مانگی بەفرانباری هەتاوی یان سەرەتای ساڵی زایینی "دووەمین كۆنفرانسی زانستیی زمانی كوردی" لەلایەن وەزراەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت.
لێڕەوار و دارستانەكانی رۆژئاوای شاری "كووهدەشت" لە پارێزگای لوڕستان بۆ ماوەی سێرۆژە لەناو گڕی ئاگردا دەسووتێن و بەو هۆیەوە هەتا ئێستا 150 هێكتار لێڕەوار و دارستان لەناوچوون.
كۆڵبەرێكی كوردی خەڵكی ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە شاری ورمێ لەسەر سنوور بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێكی لەدەست دا.
فەرمانداری شاری چاڵدوران رایگەیاند، بارینی بارانی زۆر لەو ناوچەیە بۆتە هۆی ئەوەی كە نزیك بە 30 گوند گرفتاری لافاو بن.