٥ هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شاری پاوە دەستبەسەر کران
هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٥ هاووڵاتییان لە شاری پاوە و لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە.
هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٥ هاووڵاتییان لە شاری پاوە و لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە.
شاخەوانێکی ناسراوی شاری مەهاباد لە کاتی شاخەوانیدا بەهۆی سەکتەی دڵەوە لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١٩ی رەشەممە مەسعوود کوردپوور لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر کرا.
لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە شاری نەغەدە، ٣ هاووڵاتیی دیکە لەو شارە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری سەردەشت دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
بە بەشداریی (١٨) شاعیری کوردی هەرچوار بەشی کوردستان و نیشتەجێی وڵاتانی میسر و سوێد، دیداری شێعری نەورۆز لە شاری دهۆک بەڕێوە چوو.
ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە ناوچەی "سەوڵاوا" بەدەستی باوکی خۆی گیانی لێ ئەستێندرا.
لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، چەندین هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شارەکانی نەغەدە بە هۆی ناڕوون دەستبەسەر و رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون.
هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی هەورامان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
خوسرەو کوردپوور بەرپرسی ئاژانسی خەبەریی موکریان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا.