لە شاری مەهاباد هاووڵاتییەک کوژرا
هاووڵاتییەک چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆیەکی نادیار لە شاری مەهاباد کوژرا.
هاووڵاتییەک چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆیەکی نادیار لە شاری مەهاباد کوژرا.
بەرپرسانی کارگەی بەرهەمهێنای "وەن" سازیی کوردستان بە کرێکارانی گرێبەستییان راگەیاندووە کە لە ساڵی ٩٢ی هەتاویدا دەبێ لە هەر رۆژێکدا لانیکەم ماوەی ١٠ سەعات کار بکەن.
بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بەرەوڕووی هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بوونەوە.
بەپێچەوانەی بەڵێنیی بەرپرسانی حکوومەتی لەمەڕ کۆنتڕۆڵی نرخەکانی بازاڕ، نرخی پێداویستیی رۆژانەی هاووڵاتیان لە رۆژانی نەورۆزدا بەشێوەیەکی بەرچاو رووی گرانبوون کردووە.
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ورمێ بەهۆی تەقینەوەیەک لە ماڵی خۆیاندا، بوو بە قوربانی.
کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگیی ئەدەب بە بەشداری کۆمەڵێک لە شاعیران و هونەرمەندانی شاری بۆکان، کۆڕێکی رێزلێنانی بۆ مامۆستایانی وانە وتنەوەی زمانی کوردی لەو شارە پێکهێنا.
بۆ بەرزراگرتنی یادی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیشانگایەکی شێوەکاری لە شاری بۆکان کرایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی مین ٥کەس لە نێو مەقەڕێکی سپای پاسدارانی گوندێکی ناوچەی مەریوان کوژراون و بریندار بوون.
لە کوردپاوە بۆ رای گشتیی کوردستان و ئێران بە یاد و ناوی سەرجەم ئەو کەسانەی کەلە رێگەی ئازادی و سەربەرزیی مرۆڤایەتی و بەناوی ئەو کەسانەی کەلە راستای دەستەبەربوونی سەرەتاییترین مافی ئینسانی ئێستا لە گرتووخانەکاندا راگیراون، بۆ روونکردنەوەی…