بەرموور: پرژانە سەر ٦ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لەماوەی حەفتەی رابردوودا
حەفتەی یەکەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی
حەفتەی یەکەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی
ژنێکی کورد لە ئیلام، پاش ئەوەی لەلایەن چەند کەسێکەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ رفێندرابوو، لەماڵەکەیدا ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.
لەدرێژەی نەبوونی سووتەمەنی لە قوتابخانەی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، قوتابخانەکانی ناوچەی تیکاب بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی ئەگەری داخرانیان لە ئارادایە.
دوو راوچیی ناوچەی دیواندەڕە بەشێوەیەكی نایاسایی دوو ورچیی دەستەمۆیان لەناوچەی چل چەمەی ئەو شارستانە راو كرد.
ئوستانی کرماشان لەپەیوەندی لەگەڵ ئاماری تەڵاق لە ئاستی ئێراندا بەپێی نێونجی زیادبوونی ئاماری تەڵاق پلەی یەکەمی هەیە.
ژمارەیەک لەهاووڵاتیانی شاری روانسەر بە هاوکاریی ئەنجومەنی "چرۆ" دەستیان بە چاندنی تۆوی "داربەڕوو، پستە و بادام" کرد.
بەرپرس و حەراسەتی زانکۆی رازیی کرماشان رێگری لە سەرلەنوێ چاپ و بڵاوکردنەوەی بڵاڤۆکی خوێندکاریی ئەو زانکۆیە دەکەن.
سەرجەم کرێکاری شیرکەتی بیناسازیی کووهدەشتی شاری سەقز، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هیچ مووچەیەکیان پێ نەدراوە.
ماوەی ٥ رۆژە قوتابخانەی سەرەتایی سێ گوندی ناوچەی سەڵماس بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی بۆ گەرم کردنەوەی پۆلەکانیان، لە بەرەبەری داخراندان.
لەگوندێکی ناوچەی نەغەدە ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵەی کورد لە ئەنجامی تەقینەوەی کورەی نەوتیدا بووە قوربانی.