ئیدارەی فەرهەنگی ورمێ، مۆڵەتی چالاکیی گروپێکی شانۆی کوردیی هەڵوەشاندەوە
گروپی شانۆیی سنوور لەشاری ورمێ، لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارەوە مۆڵەتی چالاکییەکەیان لێ هەڵوەشێندرایەوە.
گروپی شانۆیی سنوور لەشاری ورمێ، لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارەوە مۆڵەتی چالاکییەکەیان لێ هەڵوەشێندرایەوە.
دوو لاوی کوردی خەڵكی شارەكانی سەقز و شائاباد لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەیان لێكراوە و گیانیان لەدەست دا.
حوسێن یووسف زەمانی ژەنیار و موزیكزانی سنەیی بە هۆی نەخۆشییەوە لەشاری تاران ماڵاوایی لەژیان كرد.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ئالانی سەردەشت، لە بۆسەی هێـزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە توندی بریندار کرا.
لە پێکدادانێکی هاتووچۆدا لە جاددەی نێوان تیکاب بۆ گوندی حەسەن ئاوا، ٤ هاووڵاتیی کورد کوژراو و بریندار بوون.
لەدرێژەی رەوتی فشاری هێزە ئینتزامییەکان بۆسەر هاووڵاتییانی کورد لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هاووڵاتییانی روانسەری بەرەوڕووی هەڕەشەی دەستبەسەر کران و فشاری ئەو هێزانە بوونەوە.
رۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد پاش ئەوەی لە دادگای پێداچوونەی ئوستانی ئازەربایجانیی رۆژئاوادا حوکمی زیندانییەکەی پشتڕاست کرایەوە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کرا.
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان جاددەی ئیلام بۆ شاری مێهران، ژنە مامۆستایەکی کورد و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە گیانیان لەدەست دا.
تەقینەوەی سۆبەی نەوتی لەناو ماڵی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سەردەشت گیانی قوتابییەکی تەمەن ١٢ ساڵەی کوردی ستاند.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی سۆمای سەربە شاری ورمێ لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.