بەرهەمی كچە قوتابییەكی كورد لەركابەرییەكانی وێنەكێشانی ژاپۆن سەركەوتنی بەدەستهێنا +وێنە
خەڵات و دیپلۆمی شانازیی ركابەرییە نێودەوڵەتییەكانی ژینگە پارێزی لەوڵاتی ژاپۆن، بەخشرایە كچە كوردێكی خەڵكی "گیلانغەرب.
خەڵات و دیپلۆمی شانازیی ركابەرییە نێودەوڵەتییەكانی ژینگە پارێزی لەوڵاتی ژاپۆن، بەخشرایە كچە كوردێكی خەڵكی "گیلانغەرب.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
وەرگەڕانی مینیبووسی مسافیر بەریی قالوێی زەنگان لەناوچەی مەهاباد، کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ و برینداربوونی پێنج کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
شیروان یاری بەرپرسی ناوەندی چاپەمەنیی کوردستان، کە لەلایەن رێکخراوێکی مافی مرۆڤییەوە وەکوو کەسێکی سەر بە باڵی بناژۆخوازەکان دادەندرا، لەلایەن لێژنەی بەڕێوەبەرییەوە لە سەر پۆستەکەی لابردرا.
لە ئەنجامی بەرتیل وەرگرتن لە شۆفیری ماشێنە بارهەڵگرەکانی بازاڕچەی پەرویزخان لە ئوستانی کرماشان، شەڕ و ئاڵۆزی هاتە ئاراوە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی سەردەشت پاش ئەوەی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە کوژرا، بە مەودای دوو کیلۆمیتر تەرمەکەیان بە شوێن ماشێندا راکێشا.
ئاماری خۆکوژیی هاووڵاتییان لەناوچە کوردنشینەکانی رۆژ لەدوای رۆژ روو لە زیاد بوون دەکات و لەو پەیوەندییەدا ژنێکی بەساڵاچوو لە شاری مەریوان و کوڕێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە شاری مێهرانی سەربە ئوستانی ئیلام کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا.
حەفتەی دووهەمی مانگی بەفرانبار ١٣٩٢ی هەتاوی
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران وعێراق لاقێکی لەدەست دا.
کچە خوێندکارێکی خەڵکی شاری مەهاباد لە زانکۆی ورمێ و لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.