مەسەلەی خۆشەویستی لەناوچەی سەڵماس چوار کوژراو برینداری لێکەوتەوە
لە ئەنجامی کێشەی کۆمەڵایەتی لە ناوچەی سەڵماس، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بەدەستی کەسێک کوژراو و بریندار بوون و دواتریش بکوژەکە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
لە ئەنجامی کێشەی کۆمەڵایەتی لە ناوچەی سەڵماس، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بەدەستی کەسێک کوژراو و بریندار بوون و دواتریش بکوژەکە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
دوو مێرمنداڵی وەرزشكاری ناوچەی چۆمی مەجیدخان لەراكابەرییەكانی جامی كاراتەی شاری بۆكاندا سەركەوتنیان بۆ خۆیان مسۆگەر كرد.
سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی زیندانی کرانیان بۆ بڕایەوە.
ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندی (هەژار) ئێوارێ کۆڕێکی چیرۆک خوێندنەوەی بەڕێوە برد.
لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردی خەلکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە زبری چەقۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەبێ پرسی خەڵک و لەبەر چاو گرتنی ئەمنیەتی گیانیی هاووڵاتییان، لە نزیک ئاواییەکی ناوچەی شنۆ مەیدانی تیرهاوێژی دروست دەکات.
هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەناوچەی نەسوود وێڕای بێحورمەتیكردن بە کۆڵبەرێكی كورد، دەستبەسەریشیان كرد.
مانۆڕی نیزامیی سوپای پاسداران لە ناو شاری شنۆ و دەوروبەری، ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییانی کوردی ئەو شارە دروست کردووە.
بەرەی یەکگرتووی کورد سەبارەت بە رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە گوندی "نێ"ی سەر بە شارستانی مەریوان رێوڕەسمێک بەبۆنەی رۆژی زمانی زگماكی و ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مامۆستا هەژار شاعیر و نووسەری بەناوبانگی كورد بەڕێوەچوو.