مامۆستا سەلام گوڵنەواز دوای چەند كاتژمێر دەستبەسەری، ئازاد كرا
سەلام گوڵنەواز مامۆستای ئایینیی كورد، دوای بانگهێشت كرانی لەلایەن دادگای روحانییەتی شاری تەورێزەوەو دەستبەسەركردنی، ئازاد كرا.
سەلام گوڵنەواز مامۆستای ئایینیی كورد، دوای بانگهێشت كرانی لەلایەن دادگای روحانییەتی شاری تەورێزەوەو دەستبەسەركردنی، ئازاد كرا.
دوو كەس لە زیندانیانی سیاسیی خاوەن رابردووی كوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی ـ قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێكراوە.
کێشەی بنەماڵەیی، خۆکوژیی لاوێکی خێزانداری خەڵکی ناوچەی سەردەشتی لێکەوتەوە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، کە ماوەی حەوت ساڵ بوو لە قاوەخانەکەیدا بە نێرگەلە فرۆشییەوە سەرقاڵ بوو، لە رێوڕەسمێکدا تێکڕای نێرگەلەکانی لە ئاگردا سووتاند.
دادگای تایبەتیی رۆحانییەتی شاری تەورێز، مامۆستایەکی ئایینیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتی دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرد.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی کوردستانی ئێران، کە بە مەبەستی کار کردن روویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لەکاتی کار کردندا و لە ئەنجامی روداوێکدا، بوونە قوربانی.
تێكهەڵچوونی سوپای پاسداران لەناوچە سنوورییەكانی شنۆ لەگەڵ گریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، لانیكەم ٤ كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
یەکێک لە هونەرمەندانی بواری مۆسیقای رەسەنی کوردی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران کۆچی دوایی کرد.
دوابەدوای کۆنترۆڵ کرانی چەندین شار و ناوچەی عێراق لەلایەن هێزە چەکدارەکانی داعشەوە، سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئێسلامیی ئێران بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەو هێزانە، دەستبەجێ چەکدارەکانی سوپای قودسی گەیاندە ناو خاکی عێراق.
رێوڕەسمی چل و سێیەمین ساڵڤەگەڕی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری كورد حەسەن زیرەک لەشاری بۆكان بەڕێوە چوو.