بەرموور (١٨) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
بەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی
بەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی
یەکێک لە وەرزشوانە بە پێشنەکانی کوردی خەڵکی کرماشان، چیای "کەی ٢"ی هیمالیای بڕی و گەیشتە لووتکەی ئەو چیایە.
پاش تێپەڕینی یەک مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانی کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، هەتا ئێستا چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
زیاتر لە سی كرێكاری كارگەی چنینی پەڕڕیسی سنە بە هۆی دواكەوتن و وەرنەگرتنی مووچەی پێنج مانگ، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
سێ زیندانی سیاسیی كورد لەگرتووخانەی شاری مەهاباد لەدۆخێكی زۆر نالەباری جەستەییدان و پێویستیان بە چارەسەریی پزیشكی لە دەرەوەی زیندان هەیە.
رۆژی رابردوو لە کاتێکدا سەلەفییەکانی شاری سنە لەمزگەوتی کانی کووزەڵەدا سەرقاڵی بەرێوەبردنی رێوڕەسم و نوێژی جێژنی رەمەزان بوون، لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە هێرشیان کرایە سەر.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە هۆکارێکی نادیار لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێیان کوشت.
دوو زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شارستانی سەقز، پاش تێپەڕاندنی ١ ساڵ زیندان، بە شێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کران.
دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشارستانی سەقز بۆ ئازادیی كاتی سێهاووڵاتیی دەستبەسەركراو، داوای سپاردنی وەسیقەی ١٥٠ ملوین تمەنی كردووە.
چالاكێكی كرێكاری كورد كە ماوەی یەك ساڵە لەزیندانی ناوەندی شاری سنە لە دەستبەسەریدایە پێویستی بە چارەسەریی پزیشكی هەیە.