ئەکادیمیای وەرزشیی هۆزان لە قوروە، لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە هەوڵی داخرانی ئەدرێت
بەرپرسی ئیدارە حکوومی و ناوەندە ئەمنییەکانی شاری قوروە لە هەوڵی داخستنی باشگایەکی وەرزشی رەزمی ئەو شارەدان و ئەمەش نیگەرانیی لاوانی ئەو شارەی لێکەوتۆتەوە.
بەرپرسی ئیدارە حکوومی و ناوەندە ئەمنییەکانی شاری قوروە لە هەوڵی داخستنی باشگایەکی وەرزشی رەزمی ئەو شارەدان و ئەمەش نیگەرانیی لاوانی ئەو شارەی لێکەوتۆتەوە.
لە بۆسەیەکی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیراندا لەشاری نۆدشە، چوار هاووڵاتیی کورد بریندار کران، کە دوو کەسیان کاسبکار بوون.
بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسیی كوردی زیندانی دەریا، دوو زیندانیی دیكەی سیاسی لە گرتووخانەی رەجایی شاری كەرەج بڕیاری مانگرتن لە خواردنیان داوە.
ژمارەیەك لە چالاكانی خوێندكاریی و مەدەنیی شاری مەریوان لە بەیاننامەیەكدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی زیندانییانی سیاسیی مانگرتووی گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، پشتیوانیی خۆشیان بە مانگرتن لە داخوازییەكانی ئەو زیندانیانە دەربڕیوە.
لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار راگوێزرا.
زیندانیانی سیاسیی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە نامەیەکدا پشتیوانیی خۆیان لە خواستی زیندانیانی سیاسیی کوردی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ دەربڕی.
ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بنەماڵەی چالاکێکی کوردی خستوەتە ژێر فشارەوە، کە کوڕەکەیان لە دەرەوەی وڵات بۆ زیندانی ئەو شارە بگەڕێننەوە.
سەرەڕای ئەوەیکە ٧٠٠ هەزار کەس بۆ ئەربەعینی حوسێنی، لە خاڵی سنووریی مێهرانەوە پڕیونەتەوە، هێندیک لە هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان، هاووڵاتییانی کورد بە "هەلپەرستی لەو دۆخەدا" تۆمەتبار کردووە.
بەهۆی تەقەکردنێک لە ناوشاری پیرانشار، هاووڵاتییەکی پیرانشاری و دوو مەئمووری وەزارەتی ئیتلاعات کوژران.
ژنێکی کوردی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی ورمێ، لەلایەن رێکخراوی زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە زیندانی "دەریا"ی ورمێ، لە سێدارە درا.