برای یەکێک لە زیندانیان: مانگرتن لە زیندانی ورمێ بەردەوامە و دۆخی زیندانیان نالەبارە
مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ پێی نایە ٣٣ رۆژی خۆی و هەتا ئیستاش هیچکام لە داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.
مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ پێی نایە ٣٣ رۆژی خۆی و هەتا ئیستاش هیچکام لە داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.
چالاکێکی خویندکاریی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، کە دوو حەفتە پێش ئێستا لە شاری سنە و لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
سەرەڕای هەڕەشە و فشار خستنە سەر زیندانیانی سیاسیی كورد لە ورمێ، مانگرتووان لەسەر داواكارییەكانیان پێداگرن.
لێپرسراوانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، وێرای سەردانی زیندانیانی سیاسیی کوردی مانگرتووی زیندانی ورمێ، پیدانی بەڵێنی جیاکردنەوەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ زیندانیانی تۆمەتبار بە ماددە هٶشبەرەکان، خوازیاری کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەیان بوون.
لێپرسراوانی حکوومەتی بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە مانگرتنی ٣٢ رۆژەی زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ، گوشارەکانیان بۆسەر بنەماڵەی ئەو زیندانیانە زیاتر کردووە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە، کە لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئیسلامییەوە بە زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کرا.
هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە چوونە ناو شنگاڵەوە بەشێكی بەرچاو لەگەڕەكە سەرەكییەكانی ئەو شارەیان لە چەکدارانی داعش پاک كردەوە.
بەرپرسانی حكوومەتی لەئوستانی كرماشان بەپێچەوانەی ویستی هاووڵاتییانی كورد، ئەو كەسەی كە بێڕێزیی بە پەیڕەوانی ئایینی یاری كردبوو، وەكوو سەرپەرستی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شارستانی كەنگاوەر دیاری كرا.
لە کاتێکدا مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ مانگێکی تێپەراند، بەرپرسانی حکوومەتی لەو پەیوەندییەدا هیچ هەوڵوێستێکیان نەنواندووە.
چالاکانی مافی مرۆڤ و سیاسیی کورد بۆ پشتویانی لە مانگرتنی زیندانیانیە سیاسییەکانی زیندانی ورمێ، بانگەوازێکیان روو لە خەڵكی کوردستان بڵاو کردەوە.