هەواڵەکان باس لە تەشەنەی ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد بۆ شارەکانی دیکە کوردستان دەکەن
سەرەڕای داهاتنی شەو، ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد هەروا بەردەوامن و راپۆرتەکان باس لە تەشەنەی ئەو ناڕەزایەتییانە بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان دەکەن.
سەرەڕای داهاتنی شەو، ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد هەروا بەردەوامن و راپۆرتەکان باس لە تەشەنەی ئەو ناڕەزایەتییانە بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان دەکەن.
پاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مەهاباد لەهەمبەر مەرگی گوماناویی کچێک لە هۆتێلێکی ئەو شارەدا، تەلەفزیۆنێکی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی لە بارەی بەیاننامەی دەفتەری سەرکۆماریی ئێران لەمەڕ پێشگیری لە تەقەی نیزامییان لە ناڕازییان بڵاو کردەوە کە ئەم…
راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان کە بریتییە لە گیان لەدەست دانی کرێکاریکی کوردو ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە دەستبەسەر کرانی نەرگس محەممەدی لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.
یەلدا عەباسی یەکێک لە هونەرمەندانی گەنجی باکووری خوراسان، کە لە فێستیڤاڵێکی موسیقی شاری سنە بەشداریی کردبوو، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ ناوبراو، هۆڵی فێستیڤاڵەکەی بەجێ هێشت و لە وەرگرتنی لەوحی رێزلێنان خۆی…
حوکمی سێدارەی شەش هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
سەرەڕای فشار و بەربەستی ناوەندە ئەمنیەتی ـ حکوومەتییەکان بە مەبەستی کپ کردنی دەنگی کۆمەڵگەی فەرهەنگیانی کوردستان، مامۆستایانی کورد بەڵێنییەکانی خۆیان بردە سەر و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی مەرگی گوماناوی کچێکی خەڵکی شاری مەهاباد و دەنگدانەوەی لە میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، ئەنجومەنی ژنانی مەریوان لەبەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خوازیاری بە سزاگەیاندنی تاوانباران بووە.
ناڕوونی و گوماناوی بوونی مەرگی کچێکی لاوی خەڵکی مەهاباد و فەرمانبەری هۆتێلی تارا لەو شارە، بەهۆی تووڕەیی هاووڵاتییانی مەهابادی و بیروڕای گشتیی کوردستان ئاراستەیەکی نوێی بە خۆیەوە گرتووە.
ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی ئوستانی کوردستان لە هەنگاوێکی نایاساییدا، زەوییەکانی دەوروبەری کێوی ئاویەر دەبخشێتە فەرمانبەرەکانی سەر بەو ئیدارەیە. بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوەی ئاگادار، لە ماوەی…
چاڵە نەوتێکی پرتووکاو لە ئیلام، پاش چوار دەیە لە دۆزرانەوەی، هەتا ئێستا چالاک نەکراوە و هیچ کەڵکێکی لێ وەرناگیرێ.