چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز دستبەسەرکرا
چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز لە پاش ئەنجامدانی گۆڕینی خوێن "دیالیز" لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز دەستبەسەر کرا.
چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز لە پاش ئەنجامدانی گۆڕینی خوێن "دیالیز" لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز دەستبەسەر کرا.
بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە پاڵاوگە نەوەتەکانی شاری تاران نزیکەی ٨ هاووڵاتیی کە ٦ کەسیان کورد بوون، بوونە قوربانی.
نوێنەری وەلی فەقیهـ لە ورمێ ڕووداوی ئازاری جنسی قوتابییەکی کورد و ناڕەزایەتییەکانی دوای ئەو ڕووداوی به "فینتە" زانی.
سەربازێکی خەڵکی شنۆ، لە لایەن دادسەرای نیزامیی ورمێ بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ مەحکووم کرا.
پاش کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتییانی شارۆچکەی ئیسلامئاوای شاری ورمێ، هێزە ئیتلاعاتییەکان ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو شارۆچکەیانە دەسبەسەر کرد.
لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە حوکمی ٨ ساڵ و نیوی بۆ چالاکێکی مەدەنی کورد خەڵکی شاری دێولان کە ماوەی نزیک بە ٤ مانکە لە زیندانی سنە دایە، مەحکووم کرد.
عەلیئەشرەف دەرویشیان، نووسەری ناوداری کوردی خەڵکی شاری کرماشان، بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، شەوی ڕابردوو بە هۆکارێکی نادیار لە لایەن مەئموورانی ئیداری ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
کەمپەینی مێهربانییە چووکەکان لە شاری جوانڕۆ، بە بەشداریی چەند کەسێک لە هونەرمەندان و چالاکانی مەدەنی، ڕێزی لە هونەرمەندی سیاچەمانەبێژی کورد گرت.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بیجاڕ دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردن.