سمکۆ خلقەتی: قورسترین سزا بۆ دۆسییەکەی من لەبەرچاو گیرابوو و منیش لە زیندان ئازاد کرام
زیندانییەکی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری تەبەس سەر بە پارێزگای خوراسانی باشوور ئازاد کرا.
زیندانییەکی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری تەبەس سەر بە پارێزگای خوراسانی باشوور ئازاد کرا.
لە کێبڕکێی فوتساڵی وڵاتانی ئاسیایی، تیمی ئێران لە سەر یەک بۆ دوو ساڵ توانی پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت و کچە یاریزانێکی کوردیش بە تۆمار کردن ٩ گوڵی نازناوی خانمی گوڵی بە دەست هێنا.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، میراتی چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، کە ئیستا لە وڵاتی ئاڵمان دەژیت، زەوت کرد.
شارە سنوورەییەکانی پارێزگای سنە کە بە هۆی شەڕی ئێران و عێراقەوە بە مین چێندراوە و هەتا ئێستا بە تەواوەتی نزیک بە ٣٠ ساڵ لە کۆتایی هاتنی شەڕی ٨ ساڵە خاوێن نەکراوتەوە، ماوە ماوە بریندار یان کوژرانی هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایەی لێ دەکەوێتەوە.
فستیڤاڵی ماسیگرتن لە گۆلی زرێبار، بە بەشداریی ژمارەیەک لە میوانانی نێوخۆیی و بیانی، لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو، کە ئەو شارە سنوورییە بە هۆی داخرانی سنوورەکانەوە لەگەڵ کێشەی بێکاری و ژیان و گوزەرانی نالەباری خەڵک بەرەوڕوویە.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری پیرانشار ئاگریان لە شتومەکی کۆڵبەرانی ئەو شارە بەردا.
سێ هاوووڵاتیی کورد، لە گرتووخانەی شارەکانی بۆکان و سنە چارەنووسیان ناڕوونە و لە چاوەڕوانیی بەڕێوەچوونی دادگادان.
کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد، ورکشۆپێکیان لەسەر توندوتیژی لە هەمبەر ژنان و لێکەوتەکانی لە کۆمەڵگای کوردی، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەرە، بە بەشداریی ٤٠ ژن و کچ بەڕێوەبرد.
چالاکێکی مافی مرۆڤ خەڵکی شاری سەرپێڵیزەهاو و دانیشتووی وڵاتی سوویس وەکوو نوێنەری شۆرای شاری ژنێڤ هەڵبژێردرا.
بازاڕیانی شاری بانە، لە بەیاننامەیەکدا پاش ٢٥ ڕۆژ کۆتایییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا.