زیندانییەکی کورد بە تۆمەتی "قتل" لە شاری ئیلام ئێعدام کرا
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، لە شاری ئیلام حوکمی لە سێدارە دانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئیلامی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرد.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، لە شاری ئیلام حوکمی لە سێدارە دانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئیلامی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرد.
کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری بانە، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا و بۆ چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی ئەو شارە کرا.
پیاوێکی تەمەن ٦٠ خەڵکی شاری مەریوان بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار کە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیان ڕوو لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردبوو، بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندرا و کۆنەکراوەکانەوە لاقێکی لە دەست دا.
سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکان، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی چالاکێکی کرێکاریی، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، بۆ دەستبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە شاری کرماشان، هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە.
دوو هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شارەکانی ورمێ و ماکۆ، لە لایەن دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئێرانەوە، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ئێعدام کران.
پارێزەری کچانی شیناوێ ڕایگەیاند کە کچانی شیناوێ پاش تەواوبوونی تاقیکارییەکانیان بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی وڵاتی ئامریکا دەکرێن.
هونەرمەندێکی کوردی سەقزی، باسی لە بەربەستی سەروویاساییی بەردەم چالاکییەکانی خۆی کرد.
زیندانییەکی کورد، خەڵکی شاری سەقز، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دەسبەسەرییەکەی، بۆ گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.