مەولانا فەتحی بە دانانی بارمتەی ٥ میلیاردی ئازاد کرا
کەسایەتییەکی بەلووچی پەیڕەوەی مەزهەبی سوننە پاش چەندین حەفتە دەستبەسەری لە گرتنگەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
کەسایەتییەکی بەلووچی پەیڕەوەی مەزهەبی سوننە پاش چەندین حەفتە دەستبەسەری لە گرتنگەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ٤ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان کە بریتییە لە مەرگی گوماناویی فریناز و ئازادیی دوو ژنی دەستبەسەرکراوی سەردەشت و گیان لە دەستدانی کچە خوێندکارێک بەهۆی هەڵەی پزیشكی لە شاری سنە و ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافی…
پاش دروست بوونی داعش و راگەیاندنی دەوڵەتی خیلافەتی ئیسلامی و درووستکردنی کتیبەکانی سەلاحەدین ژمارەک هاووڵاتی کوردی کوردستانی ئێران چوونەتە ریزی ئەو گرووپە چەکدارەوە.
ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە ژمارەیەک چالاکی سیاسی، مافی مرۆڤ، فەرهەنگی و مەدەنیی کوردستان بە تایبەتی لە شاری سنە لە رێگەی کورتەنامەوە هەڕەشەیان لێکراوە.
راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان کە بریتییە لە گیان لەدەست دانی کرێکاریکی کوردو ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە دەستبەسەر کرانی نەرگس محەممەدی لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.
یەلدا عەباسی یەکێک لە هونەرمەندانی گەنجی باکووری خوراسان، کە لە فێستیڤاڵێکی موسیقی شاری سنە بەشداریی کردبوو، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ ناوبراو، هۆڵی فێستیڤاڵەکەی بەجێ هێشت و لە وەرگرتنی لەوحی رێزلێنان خۆی…
دوو شیرکەتی حکوومەتی لە ئوستانی خووزستان، دەستی داوەتە دەرکردنی بەربڵاوی فەرمانبەرە عەرەبەکان و ئەمەش ناڕەزایەتیی ئەو فەرمانبەرانەی لێ کەوتووەتەوە.
لە درێژەی کوشت و بڕی هاووڵاتییانی بەلووچ لە بەلووچستانی ئێران، هاووڵاتییەکی دیکەی بەلووچ بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.
پاش تێپەڕینی یەک رۆژ لە بانگهێشت کردنی نێرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ بۆ دادگای "ئینقلاب"، ئەو چالاکە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
کانوونی سینفیی مامۆستایانی ئێران لە بانگەوازێکدا داوایان لە مامۆستایان و فەرهەنگییانی ئێران و کوردستان کردووە کە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی مافەکانیان مانگرتنی گشتی بەڕێوە بەرن.