بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند
کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کارکردندا لە سەر بینایەکی چەند قات بەربووەتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کارکردندا لە سەر بینایەکی چەند قات بەربووەتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە خۆکوژی ژنێک لە پاوە و ٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە بارودۆخی نالەباری سدیقە مورادی لە زیندان و هەروەها بێبەش کردنی کچێکی بەهایی لە خوێندن…
دوو لاوی خەڵکی شاری مەهاباد کە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان روویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو لە یەکێک لە بەنداوەکانی ئەو ناوچەیە خنکان.
پاش ئەوەی هێزە ئەمنیەتییەکان چالاکێکی مەدەنی ــ فەرهەنگیی کوردیان لەشاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رایانگواستبوو، لە حاڵی حازردا رەوانەی گرتووخانەی ورمێ کراوە.
پیاوێکی بە ساڵاچوو لە ئەنجامی بڕیارێکی سەرۆکی تازەی دادگەی شاری بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران کاروانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد کەوتووەتە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.
هێزە ئەمنیەتییەکان چالاکێکی مەدەنی ــ فەرهەنگیی کوردیان لەشاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رایانگواستووە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بوکان کە حوکمی گرتنی بۆ بڕابووە لەلایەن مەئموورانی حکوومەتییەوە بۆ زیندانی ئەو شارە گوێزرایەوە.
بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەی شاری سەلماس سەرەڕای پێویستی ژنێکی دووگیان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی، رێگەیان نەدا لە ژووری نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت.
بە هۆی شەڕ و کێشە لە ٦وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا، بنەماڵەکان خۆیان لە ناردنی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە دەبوێرن.