نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دیکەی لە دژی کۆماری ئیسلامی پەسند کرد
کومیتەی مافەکانی منداڵان، سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پێوەندی لەگەڵ پێشێل کردنی مافەکانی منداڵان لە ئێران، بڕیارنامەیەکی دەرکرد.
کومیتەی مافەکانی منداڵان، سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پێوەندی لەگەڵ پێشێل کردنی مافەکانی منداڵان لە ئێران، بڕیارنامەیەکی دەرکرد.
بەرموور: حەفتەی یەکەمی فێبریەی ٢٠١٦ ( ١_ ٢_ ٢٠١٦)
هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، دانیشتووانی گوندێکی هەورامانیان لە دابین بوونی بژیوی ژیان بێبەش کردووە.
وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئێران، دژایەتی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ سەرکاری مامۆستایەکی کورد، دەربڕی.
دوو چەکداری سەربە هێزە ئێنتیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کە تاوانباری تەقە لە هاووڵاتییانی کورد بوون، ئازاد کراون.
سپای پاسداران ماوەی ٤٠ ڕۆژە هاووڵاتییەکی بەلووچیان دەستبەسەر کردووە و هەتا ئێستا بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لە سەرچۆنییەتی دەستبەسەرکردنەکەی نیە.
ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە پارێزگای کوردستان، هەوڵی زەوت کردنی خانووی هاووڵاتییەکی کورد دەدات.
ڕاپۆڕتێکی ئیتلاعاتی سپای پارێزگای کرماشان بە دادگە، سەپاندی زیندانی بەسەر لاوێکی پاوەیی بەدواوە بوو.
ڕاپۆڕتی نوێی ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ لەمەڕ ئێران، دەرخەری پێشل کرانی مافی مرۆڤ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتی و قەزاییەکانە.
بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی زیندانی ئێڤین و گەوهەردەشتی کەرەج، لە ڕاگەیەنراوێکدا بۆ خەڵکی فەڕانسە، سەبارەت بە سەفەری حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ئێران بۆ ئەو وڵاتە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.