مانگرتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی بانە پێی نایه دووهەمین ڕۆژی خۆی
مانگرتنی کۆڵبەران، کاسبکاران و دوکاندارانی شاری بانە درێژەی هەیە و پێی نایە دووهەمین ڕۆژی خۆی و هاووڵاتییانی شاری بانە لە کردنەوەی دوکان و پاساژەکانی ئەو شارە خۆیان بوارد.
مانگرتنی کۆڵبەران، کاسبکاران و دوکاندارانی شاری بانە درێژەی هەیە و پێی نایە دووهەمین ڕۆژی خۆی و هاووڵاتییانی شاری بانە لە کردنەوەی دوکان و پاساژەکانی ئەو شارە خۆیان بوارد.
گرینگیدان بە دۆخی مافی مرۆڤ و زیندانییە سیاسییەکان بەتایبەتی بەرپرسی بەندکراوی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا وەبیری هێنرایەوە.
یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی دواناوەندیی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا.
هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەت لە پارێزگای ئەهواز، لە بۆسەیەکدا سێ هاووڵاتیی عەرەبیان دایە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا یەکێکیان دەکوژرێت و دوو کەسەکەی دیکەش بریندار دەبن.
دوای نزیک بە ٥٠ ڕۆژ لە هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە، ئیعدامی هاووڵاتییانی ئێرانی لە گرتووخانەکانی حکوومتی ئیسلامی دەستی پێکردەوە.
چالاکێکی مەدەنی کورد خەڵکی شاری دێولان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ چالاکی سیاسی و عەقیدەتی کورد لە گرتووخانەکانی ئێراندا حوکمی سێدارەیان هەیە کە یان جێبەجێ بووە یان لە چاوەڕوانیی جێبەجێ کردندان.
پاش تێپەڕینی چوار مانگ لە دەستبەسەر کردنی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، چارەنووسی ئەو کاسبکارە کوردە بە ناڕوونی ماوەتەوە.
لە سیستان و بەلووچستان سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەیەک بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران کوژران.